ڕاستەوخۆ

نەوەی نوێ سەرکۆنەی هێرشه‌كانی سەر هەرێمی كوردستان ده‌كات

reset font size increase font size

هەریەکه‌ لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەرهەرێم دەکەن.

سروە عەبدولوا‌‌‌‌حید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوانێکی قێزەونەو لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت قبوڵبکرێت.

ڕاشیگەیاندووه‌، په‌رله‌مانی عێراق لەبەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقیدایە و پێویستە هەڵوێستی توند و ڕوون وەربگرێت.

هاوكات کوردەوان جەمال سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرکۆنەی هەر دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و جەخت لە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان دەکەنەوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.