ئاژانسی فورات نیوز ڕایگەیاند، گرووپی چوارەمی ئاوارەکانی عەفرین کە لە هەزار خێزان پێکهاتوون لە شاری حەسەکەوە بەرەو عەفرین بەڕێککەوتوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم کاروانەی ئاوارەکان بە ئامادەیی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتووە و دەڵێت، کاروانەکە بە ڕێگەی نێودەوڵەتیی "ئێم 4"ـدا کە مانگێک لەمەوبەر و لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا کرابووەوە خۆیان دەگەیەننە عەفرین.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا بڕیارە سەرجەم ئاوارەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هەرچەندە دوای 14ـی نیسان چەندین جار بەهۆکاری نادیار گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دواخرا، بەڵام ئەمڕۆ چوارەم کاروانی ئاوارەکان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتوون.