چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ده‌ڵێ، دۆسیه‌ی نه‌وت لای حكومه‌تی فیدڕاڵه و ده‌بێت حكومه‌تی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌غداد بێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت بڕیار له دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز و هه‌نارده‌كردنی بدات.
ده‌شڵێت، نه‌وت و غاز موڵكی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كانه و به‌ڕێوه‌بردنیشی به گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌بێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی داوا ده‌كات كێشه‌كان به به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شی نیشتمانیی چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له به‌رچاو بگیرێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵیی بێت.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی ڕابردو وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌ك بۆ حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ربڕی.