دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگه‌یاند، ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق، بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە هاتوو و رۆشتووه‌كاندا داده‌خرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ کەوتوه‌تە بواری جێبەجێکردنەوە و تاكاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ده‌خایه‌نێت.
ده‌شڵێن، دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ناوچه‌كه ده‌كرێت و به گوێره‌ی پێشهاته‌كان بڕیاری دیكه ده‌درێت.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانه‌وه، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە بە عێراقیشەوە ئاسمانی خۆیان بەڕووی گەشتە ئاسمانییه‌كاندا داخستووە.