ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ کرد

reset font size increase font size

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ ئەنجامدا. سەرۆکی پەرلەمانیش داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاریانبن لە دیاریکردنی ڕێوشوێنی گونجاو.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ ئەنجامدا، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران 198 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەبوون.

پەیوەست بەو بابەتە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگریی و پلاندانان و دارایی و سەرۆک ئەرکانی سوپا کردوە، کە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن بۆ پێدانی تێبینی و ڕێنمایی گونجاو لە پێناو تێپەڕاندنی یاسای سەربازیی نیشتیمانیی بەشێوەیەکی گونجاو.

لای خۆشییەوە خالید عوبەیدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پڕۆژەیاساکەوە بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاندوە، تەمەنی 18 بۆ 45 ساڵ یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەیانگرێتەوە. گوتیشی، هەوڵ هەیە تەمەنەکە بکرێت بە 30 بۆ 35 ساڵ تا بتوانرێت زۆرترین سود لە تواناکانی گەنجان وەربگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لە یاسا پێشنیازکراوەکەدا ماوەی خزمەت بۆ ئەوانەی بڕوانامەیان نییە، ساڵ و نیوێکە و بۆ ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەیی یان بەکالۆریۆسیان هەیە،ساڵێکە.

هەروەها روونیکردەوە، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر شەش مانگە و بۆ ئەوانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە سێ مانگە. ئاشکرایشی کرد، هەموو تەمەنەکانیش بە گوێرەی پێویستییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەگەری گۆڕینیان هەیە، هەروەها بە گوێرەی پێویستی سوپا و لە ڕێگەی بودجەی وەزارەتی بەرگرییەوە موچەکانیان دیاری دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.