ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل بۆ ترەمپ: ئەگەر دەتەوێت تەقە بکەیت بیکە و زۆر قسە مەکە

reset font size increase font size

زڤیکا فۆگڵ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئیسرائیل، پەیامێکی گاڵتەجاڕانەی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و داوای لێکرد لەبری قسەکردن، کردار بنوێنێت.

فۆگڵ، کە ئەندامی پارتی "هێزی جووی توندڕەوە" بە سەرۆکایەتی ئیتاماربن گەڤیر و بەشێکە لە هاوپەیمانیی حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ، لە پەیامەکەیدا بۆ ترەمپ نوسیوویەتی، "دۆناڵد، ئەگەر پێویستە تەقە بکەیت تەقە بکە، قسەی زۆر مەکە".

ئەم لێدوانە توندەی ئەو پەرلەمانتارە ئیسرائیلییە لە کاتێکدایە کە باس و خواستی سیاسەتەکانی ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا بەرامبەر بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی ئێران بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان.

پارتە توندڕەوەکانی ناو حکومەتی ئیسرائیل فشار دەخەنە سەر واشنتن بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی سەربازیی توندتر لە ناوچەکەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.