ڕاستەوخۆ

پێنج هەزار دۆنم زەویی گەنم و دانەوێڵە لە قامیشلو و حەسەکە سووتان

reset font size increase font size

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، ئاگرێکی بەهێز لە گوندی "گر سۆر" (کە 20 کیلۆمەتر لە شاری قامیشلووەوە دوورە) کەوتووەتەوە.

 بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و هەڵکردنی بایەکی توند، ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و تەنانەت گەیشتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان ئاموودە و قامیشلو.

عیسارم ڕەجۆ، سەرۆکی کۆمینی گوندی گر سۆر ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەم کارەساتەوە پانتایی پێنج هەزار دۆنم زەویی گوندنشینان کە زۆربەی بەرهەمی گەنم بووە، بە تەواوی سووتاوە.

یەکێک لە جووتیارانی ناوچەکە بە ناوی غەسان ئیبراهیم، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی 130 دۆنم زەوییەکەی، 35 دۆنم ڕەشڕەشە (حەبەتولبەرەکە) و چەوالێک گژنیژەکەی سووتاون، ئێستاش لەبەر ترسی دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە، بە پەلە خەریکی دروێنەکردنی ئەو بەشە کەمەیە کە بۆی ماوەتەوە.

هاوکات لەسەر ڕێگەی "سفەییا"ی سەر بە شاری حەسەکە، ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرا. ئاگرەکە بە زەویی جووتیارێک بە ناوی محەممەد عەبید کەوتووە و بووەتە هۆی سووتانی 25 دۆنم بەرهەمی گەنمەکەی.

محەممەد عەبید دەربارەی ڕووداوەکە گوتی: "ماوەی 10 بۆ 15 ڕۆژ بوو چاوەڕێی دەڕاسە بووین بۆ دروێنە، بەڵام نەهات. لەناکاو نیوەڕۆ پێمان زانی ئاگر کەوتووەتەوە و فریای نەکەوتین، گەنمەکە هەمووی چوو."

ئەو جووتیارە ئاماژەی بەوەش کرد کە زیانەکان تەنیا گەنم نەبووە، بەڵکو سیستمی وزەی خۆری کێڵگەکەی و نزیکەی 300 مەتر کێبڵی کارەباییشی تێیدا سووتاوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.