ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە 47 دەنگی بەڵێی دیموکراتەکان بەرامبەر بە 53 دەنگی نەخێری کۆمارییەکان پێشنیازی دیموکراتەکان بۆ وەستاندنی جەنگی ئێران ڕەتکرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیوویەتی، "دیموکراتەکان دەیانەوێت پشێوی لەناوخۆی ئەمریکادا دروست بکەن".
ترەمپ دەشڵێت، "دیموکراتەکان بۆیە دژایەتی جەنگی ئێران دەکەن، چونکە نایانەوێت سەرکەوتنە مەزنەکانی سوپای ئەمریکا ببینن و دەڵێت، دیموکراتەکان بەرپرسی سەرەکیی دروستبوونی پشێوی و ڕیزی دوور و درێژن لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا".