بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ کەسیان بە تۆمەتی بڕینی دار بەڕوو دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەمە 20ـی نیسانی 2026، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە ناحیەی عەربەت بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتیی و تەختکردنی زەوی بەنایاسایی دوو کەسیان دەستگیرکردووە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکدا کە داری بڕاوەی ''بەڕوو''ـی تێدا بووە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی میراوایی قەزای ماوەت، کەسێکیان بە تۆمەتی هەڵپاچینی لق و پۆپەکانی دوو درەختی بەتەمەن لە جۆری دار ''بەڕوو'' مەبەستی وشک کردنیان، دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران گیراوەتە بەر.