پۆلیسی ئێران ههڕهشه لهو هاوڵاتیانه دهكات كه به نیازی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتین و دهڵێت، ههر كهسێك بێتە سەر شەقامەکان، وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی پۆلیسی ئێران لە چاوپێكهوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لەمەودوا هەر کەسێک بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بێتە سەر شەقامەکان، وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
فهرماندهی پۆلیسی ئێران باسی لهوهش كردووه، ئێران لە دۆخی شەڕدایە و ڕێگە بە هیچ جۆرە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەک نادەن.
ڕادان ئاماژەی بۆ ئهوهش کرد، تا ئێستا 81 کەسیان بە تۆمەتی گەیاندنی زانیاری بە میدیاکانی دەرەوە دەستگیر کردووە و هەزاران نامەی هۆشداریشیان بۆ هاوڵاتیان ناردووە.
ئەم هەڕەشانەی فەرماندەی پۆلیس لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی چڕبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە و لە چەندین شار چەکی قورس لەناو کۆڵان و شەقامەکاندا جیگیر دەکرێت.