پژاک سه‌ركۆنه‌ی له سێداره‌دانی چوار زیندانی سیاسی كرد كه ئەندامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بوون و ده‌ڵێت، ئێران هه‌رچه‌نده له جه‌نگدایه، به‌ڵام هێشتا په‌نا بۆ سه‌ركوتكاری ده‌بات.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ڕاگەیەندراوێکدا، سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی به ناوه‌كانی، ئەکبەر دانشوەرکار و محەمەد تەقەوی بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو له سێداره‌دراون، هەروەها بابەک عەلیپور و پویا قوبادی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دراون سه‌ركۆنه ده‌كات.
ئاماژە بەوەشدەکات، کۆماری ئیسلامی ئێستا لە ناو جەنگێکی بەرفراوندایە، به‌ڵام دیسان پەنا دەباتە بەر سەرکوتکاریی و لە ناوبردنی زیندانیانی سیاسی.
پژاك باس له‌وه‌ده‌كات، قەدەغەکردنی چالاکیی سیاسی لە سیستمێکی تۆتالیتاردا بووەتەهۆی خنکاندنی هەناسەی ئازادی لە گەروی کۆمەڵگەدا، ئەم شەپۆلە نوێیەی لەسێدارەدانیش بە زەنگێکی مەترسی بۆ سەر هەموو زیندانیانی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو دەبات.