ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایگهیاند، ناکرێت کەس چاوەڕێی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت بکات بۆ ئەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ بڕوخێنێت.
لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ستراتیژی سەربازیی و سیاسیی حزبەکەی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوسهرۆكی پهژاك دهشڵێت، پرسی پێکهێنانی هێزی سەربازیی هاوبەش لە نێوان لایەنەکاندا تاوتوێ کراوە، هەرچەندە تا ئێستا ڕێککەوتنێکی کۆتایی و گشتگیر لەو بارەیەوە واژۆ نەکراوە، بەڵام لێکتێگەیشتن لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکیی هەبووە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە هەماهەنگی هەنگاوی کردەیی بنێن.
ئەمیر کەریمی باسی لهوهش كردووه، پهژاک بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی، پێویستی بە جوڵاندنی هێز لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
دهشڵێت "ئێمە هێزی کاریگەرمان لە ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، بۆیە چاوەڕێی پەڕینەوە لە سنوورەکان ناکەین بۆ دەستپێکردنی خەبات".
هاوكات، هاوسهرۆكی پهژاك، جهختیشی لەسەر پێویستیی چالاکیی ناوخۆیی و پشتبەستن بە ئیرادەی گەل کردووهتهوه.