ڕاستەوخۆ

عێراق کار بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکات 

reset font size increase font size

دوای 34 ڕۆژ له‌ جه‌نگ و ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، حکومەت بیر لە کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵات دەکاتەوە.

مەیسەم ئەلسافی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئاسمانی وڵات به‌ ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان، وەزارەته‌كه‌یان کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ڕێڕەوی ئاسمانی جێگره‌ و پارێزراوتر ئه‌وه‌ش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان و بە لەبەرچاوگرتنی درێژەکێشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

گوتیشی، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق لە ئەنجامی پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنی گرژییەکاندا هات، ئەمه‌ش لە پێناو پاراستنی ئاسمانی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەشتیاران و هێڵە ئاسمانییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە 28ی شوباتی ئه‌مساڵەوە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا بە داخراوی ماوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.