پارتی ئازادیی کوردستان "پاک" ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دە جار هێرشکراوەتە سەر بنکە و بارەگانیان لە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، پارتی ئازادیی كوردستان باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان له ڕێگه‌ی موشه‌ك و درۆنی خۆكوژه‌وه بوون.
پاك هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانه‌كان نه‌كردووه و ده‌ڵێت، دواتر ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پارتی ئازادیی كوردستان، دوێنێش ڕایگه‌یاندبوو، به سێ موشەکی بالیستیك هێرشکراوەتە سەر بنكه‌یه‌كیان.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، سوپاس پاسداران به‌رده‌وام بنكه و باره‌گای هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات.