ڕاستەوخۆ

میدیا ئەمریکییەکان: هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات هێرشی زەمینیان دەستپێکرد

reset font size increase font size

چەند میدیایەکی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە عێراقەوە بەرەو ئێران بڵاوکردەوە. 

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ماڵپەڕی ئەکسییۆس و فۆکس نیوز و ئەسۆشێتد پرێس، هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەندین ساڵە بنکەکانیانی لە کوردستانی عێراقە، هێرشێکی زەمینییان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە.

لەبارەی ئەو هەواڵانەشەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نوچە تیڤی گوت، هێزەکانی ڕۆژهەڵات بەرەو ئێران جوڵەیان نەکردووە و هەواڵەکە ڕاست نییە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی گوتویەتی، هیچ چەکدارێک لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەچوەتە ناو خاکی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.