ڕاستەوخۆ

وەزیری پێشمەرگە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە پەسند کراون و ئەم هەنگاوەش وەک دەستکەوتێکی تیمی یەکگرتووی وەزارەت وەسف دەکات کە ئامانجیان جێگیرکردنی پڕۆسەکە بووە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا.

وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەفسەران تاوەکو بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک "قەڵایەکی پۆڵایین" بەردەوام بن لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان.

هاوکات دڵنیایی دایە ئەو ئەفسەرانەی ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە کە بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت و لە کۆتاییشدا پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.