ڕاستەوخۆ

قەیرانی ئابووری زۆرینەی کارگەکانی لە سەقز داخست

reset font size increase font size

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی "کوردپا" بۆ هەواڵە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاری سەقز ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینەی قەیرانی دارایی بووەتەوە و بەهۆی کەمیی نەختینە، پەککەوتنی گشتگیری سیستەمی بانکی و بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستە خاوەکان، زۆرینەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و یەکە پیشەسازییەکانی ئەو شارە ناچار بوون دەرگاکانیان دابخەن یان کارەکانیان ڕابگرن.

ئەم پەککەوتنە لە کاتێکدایە کە بازاڕی شارەکە لەژێر گوشارێکی تاقەتپڕوکێنی گرانییەدایە و تەنیا لە ماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوودا نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و کەرەستەی خاو بە رێژەی دوو بۆ سێ هێندە بەرز بووەتەوە.

ئەمەش وایکردووە توانای کڕینی هاونیشتمانیان بۆ نزمترین ئاست دابەزێت و بژێویی خێزانەکان بکەوێتە مەترسییەکی جیدییەوە.

هاوکات، داخرانی کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرەکان بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی گەورەی بێکاری لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش نائومێدییەکی قووڵی لەنێو گەنجان، کاسبکاران و خاوەنکارەکاندا دروست کردووە، چونکە خێرایی گۆڕانی نرخەکان و تێچووی بەرهەمهێنان بە جۆرێکە کە چیتر کەرتی تایبەت توانای بەرگەی گرتنی ئەو زیانە داراییە گەورانەی نەماوە.

 تاوەکو ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ هەنگاوێکی کردەیی یان پلانێکی روونیان بۆ رزگارکردنی کەرتی پیشەسازی و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ لەو شارەدا نەخستووەتە ڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.