سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند، پارتەکەی پلانێکی وردی بۆ چارەسەریی پرسی کورد هەیە و جەختی لە گرنگیی خوێندن بە زمانی دایک و دابینکردنی پارێزبەندیی دەستووری بۆ مافە کلتورییەکان کردەوە.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە لێدوانێکدا دەربارەی پرسی کورد و مافە کلتورییەکان ڕایگەیاند، بەرزکردنەوەی دەنگی کوردەکان و گەیاندنی داواکارییەکانیان بە ئەرکی خۆم دەزانم.
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوە کرد، حزبەکەی پشتگیری لە خوێندن بە زمانی دایک و هاوڵاتیبونی گشتگیر دەکات. گوتیشی، "ئێمە مافە کلتورییەکان دەخەینە ژێر پارێزەریی دەستوورییەوە، تاوەکو چیتر نەکەونە ژێر ڕەحمەتی بڕیارە سیاسییەکان".
ئۆزگور ئۆزەل ئاشکرای کرد، پلانێکی هەشت خاڵییان بۆ چارەسەریی پرسی کورد ئامادە کردووە و داوای لە هاوڵاتیانی کورد کرد دڵنیابن، چونکە "لەو شوێنەی جەهەپەی لێ بێت، متمانە هەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە، جەهەپە لە دیاریکردنی شاندی کۆمسیۆنی ئاشتی بۆ سەردانی ئیمڕاڵی بەشدار نەبوو، هەروەها ئەو بانگەشانەی ئۆزەڵ تەنها بانگەشەی سیاسین. هەروەها لە ناو کارنامەی پارتی گەلی کۆماری هیچ پلانێکی هەشت خاڵی نییە بۆ چارەسەریی پرسی کورد بەدی ناکرێت.