ڕاستەوخۆ

له‌ باكووری كوردستان داواده‌كرێت خوێندن به‌ زمانی كوردی بێت

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لە باکووری کوردستان کراوە، 98%ـی بەشداربووان داوای خوێندن بە زمانی دایک بۆ منداڵەکانیان دەکەن، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ داواکاریی قوتابییان بۆ خوێندنی وانەی کوردی 100 هەزار قوتابی تێپەڕێنێت.

سەنتەری "سامەر" بۆ توێژینەوەی مەیدانی، ڕاپرسییەکی نوێی لەسەر ئاستی بەکارهێنانی زمانی دایک لە تورکیا بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، 82.8%ـی بەشداربووان زمانی دایکیان "شێوەزاری کرمانجیی و 9.4%ـیشیان بە شێوەزاری زازاکیی" زمانی کوردی قسە دەکەن.

لە ڕاپرسییەکەدا هاتووە، 91%ـی بەشداربووان پێیانوایە خوێندن بە زمانی دایک دەبێ لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێ بکات، هەروەها 82%ـی بەشداربووان وانەی هەڵبژاردەی "زمانە زیندووەکان" کە هەفتانە تەنیا دوو کاتژمێر لە قوتابخانە حکومییەکان دەخوێنرێت بە شتێکی ڕووکەش و ناتەواو دەزانن بۆ فێربوونی زمانی دایک.

لە ساڵی 2012ـەوە کە مافی وانەی بژاردەی کوردی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ داواکاریی قوتابییان بۆ خوێندنی وانەی کوردی 100 هەزار قوتابی تێپەڕێنێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.