ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی، هەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە و دیمەشق متمانەی پێی نەماوە.

ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لەدوای هێرشی 18ـی ئاب بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانیی سووریا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تەواوی پچڕاون و "سووریا لە ئێستادا هیچ متمانەیەکی بە ئیسرائیل نییە."

وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا لەپێشینەترین کار بۆ دیمەشق، وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیلە و گوتی: "سووریا دەستی دیپلۆماسی درێژ دەکات و داوا لە ئیسرائیل دەکات دەرفەتی مێژوویی بقۆزێتەوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئاهەنگێکی نزیکدا دانوستاندنەکان لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکەنەوە، هەرچەندە تۆمەتباری کرد بەوەی ئیسرائیل دەیەوێت ئاسایشی خۆی بە هێزی ڕووت بسەپێنێت و لە هیچ شوێنێکیشدا سەرکەوتوو نەبووە.

سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییەکان، شەیبانی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ پشتیوانییەکانی تورکیا لە پرۆسەی ڕاهێنان و بنیاتنانەوەی سوپای سووریا دەربڕی و ڕایگەیاند، "سووریا سوود لە پشتیوانیی تورکیا وەردەگرێت لە بواری ڕاهێنان و هاوکاریی سەربازیدا.

هەروەها هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ئوردن، عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی تریش هەیە. سوپاسگوزاری پشتگیریی تورکیاین بۆ بنیاتنانەوەی سوپا و ئەو پشتگیرییە رەتناکەینەوە."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد کە سەرەڕای گەیاندنی پەیامی ڕوون بە ئیسرائیل کە بنکەی ئاسمانیی ئەبو زوهوور نابێتە بنکەی سەربازیی تورکیا، بەڵام ئیسرائیل سەرەڕای ئەو پەیامە، هێرشی کردە سەر بنکە ئاسمانییەکە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.