ڕاستەوخۆ

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەنگۆکانی کشانەوەمان لە ڕێکخراوی ئۆپێک دوورن لە ڕاستییەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی نەوتیی خۆی لە ناو ڕێکخراوی ئۆپێک دەخاتە ڕوو و تەواوی ئەو دەنگۆیانە پووچەڵ دەکاتەوە کە باس لە کشانەوەی بەغدا دەکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردووەتەوە کە نە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نە هیچ لایەنێکی حکومی، پرسی کشانەوەی وڵاتەکەیان لە ئۆپێک باس نەکردووە. بەغدا داوای لە ڕێکخراوەکە کردووە کە لە کاتی دابەشکردنی پشکی بەرهەمهێناندا، ڕەچاوی دۆخی تایبەتی ئابووری و ئەمنیی وڵاتانی ئەندام بکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک وەڵامی ئەرێنیی داواکارییەکەی عێراقیان داوەتەوە و دەستکراوە بە پرۆسەی هەڵسەنگاندنەوەی توانای بەرهەمهێنان؛ بڕیاریشە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو بڕە نەوتانەی بە شێوەی خۆویستانە کەمکرابوونەوە بگەڕێندرێنەوە، ئەمەش دەرفەت بە عێراق دەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی زیاد بکات.

وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیشتنە بە ئاستێکی دادپەروەرانە لە بەرهەمهێنان، تاوەکو عێراق بتوانێت پێگەی ڕاستەقینەی خۆی وەک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ناو ڕێکخراوی ئۆپێک بپارێزێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.