ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاوڵاتیان: لە سەرچاوە فەرمییەکانه‌وه‌ زانیاری وەربگرن

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، تەنیا لەسەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمه‌وه‌ زانیاری وەربگرن و نەکەونە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە، هەندێك سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاوڵاتیان بڵاودەکەنەوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەشدا، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەن تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری وەربگرن و نەکەونە ژێرکاریگەری پڕوپاگەندەی نە یارانەوە.

داواش لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکه‌ن بە وریایی مامەڵە لە گەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاوڵاتیانه‌وه‌ هەبێت و به‌بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاری نا دروست بڵاو نەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.