وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتووەوە، مه‌رسومی ژماره 13ـی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار جێبه‌جێ ده‌کرێت، بۆ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریی به هاوڵاتیانی كوردی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، له ڕۆژی 6ـی نیسانی 2026ـوە لیژنه‌كانیان له پارێزگاكانی دیمه‌شق، حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه و ڕه‌قه و دێره‌زوور، داواكاریی هاوڵاتیانی كورد وه‌رده‌گرن بۆ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری.
ڕۆژی 16ـی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆككۆماری سوریا مه‌رسومی ژماره 13ـی ده‌ركرد، كه تایبه‌تە به پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری به هاوڵاتیانی كورد له‌و وڵاته، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزیشی له ڕۆژی 21ـی ئازار وه‌ك پشووی فه‌رمیی له ته‌واوی سوریا دیاریكرد.