ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب چەندین شوێنەواری مێژوویی بردووە

reset font size increase font size

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، تێمێکی 250 کەسی لە دەزگەی هەواڵگری تورکیا "میت" و تیمێکی پسپۆڕی تورکیا بە بیانووی پاراستنی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بەدوای شوێنەواری مێژوویی لە ناوچە کوردییەکانی پارێزگای حەلەب گەڕاون و دەستییان بەسەر چەندین شوێنەواردا گرتووە.

ڕوانگەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمێکی تورکیا بە بیانووی پاراستنی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە شارۆچکەی "تل ئەرەن" کە زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردنشینن و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب دەستییان بەسەر چەندین سندوق لە کەلوپەلی مێژووییدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بەرەو شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ شوێنەکە لەژێر گەمارۆی چڕی تیمە تورکییەکەدا بووە و چەند جارێک بۆ دوورخستنەوەی هاوڵاتییانی کوردی ناوچەکە گولەیان ئاڕاستەی ئاسمان کردووە.

ئەوەش هاتووە، دانیشتووانی تل ئەرەن داوای پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و لێپرسینەوەی بەپەلە لەم بابەتە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.