گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، سنورەکان بە تەواوی پارێزراون و توانای پاراستنی تهواوی هاوڵاتییان و وڵاتمان هەیە.
میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنی عێراق جێگیرە و سنورەکانی عێراق کە سێ هەزار کیلۆمەتر دەبێت سەرجەمیان پارێزراون، جەختی لەوەشکردەوە، دەتوانین هاوڵاتیانمان لە هەر بارودۆخێکدا بێت بپارێزین.
گوتیشی، لەسەرەتای جەنگەوە 500 سهد و 43 دەنگۆی ناڕاست لەسەر عێراق بڵاوکراونهتەوە و سەدان هەواڵی ناڕاست لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە.
دەشڵێ، ڕێگریمان لە بەقاچاخبردنی نەوت کردووە.