ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دادی تورکیا لیستی بەندکراوانی پەکەکە داوا دەکات؛ لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی چوار هەزار و500 بەندکراو ئازاد دەکرێن

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی، وەزارەتی دادی تورکیا داوای لە سەرجەم دادگاکانی ٨١ پارێزگای وڵاتەکە کردووە کە بە زووترین کات لیستی ناوی ئەو بەندکراوانەی کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستگیرکراون، ئامادە بکەن و پێشکەشی وەزارەتەکە بکەن.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا، پرۆسەی کۆکردنەوەی ناوەکان دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو بێت و تێیدا دۆسیەی نزیکەی ٨٠ هەزار بەندکراو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت لە قۆناغی یەکەمی ئەم هەنگاوەدا، نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ بەندکراو ئازاد بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە که‌ پێشتر تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی نووچەتیڤی ئاماژەی بەوە دابوو که‌ لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا تەنها ٨٠٠ بەندکراوی سیاسی ئازاد دەکرێن، بەڵام پێشهاتە نوێیەکان ئاماژە بۆ پێوانەیەکی فراوانتر لە ئازادکردنی بەندکراوانی پەیوەندیدار دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.