ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی بە تۆمەتی پشتگیریکردنی کەتائبی حیزبوڵڵا سزادا

reset font size increase font size

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیای لە عێراق، ئیمارات و لوبنان خستووەتە لیستی سزاکانەوە بە تۆمەتی پێشکەشکردنی پشتگیریی دارایی، چەک و لۆجستیکی بە گرووپی کەتائبی حیزبوڵڵای عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، کەتائبی حیزبوڵڵا لەلایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە پشتگیریی دارایی، سەربازی، ڕاهێنان و زانیاری وەردەگرێت.

هاوکات لە چوارچێوەی ئەم سزایانەدا، چوار فەرماندە و چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی و ئیماراتی بە تۆمەتی دابینکردنی کەرەستەی سەربازی و گواستنەوەی پارە سزا دراون، و یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە دوبەی ملیۆنان دۆلاری لە عێراقەوە بۆ ئێران گواستووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.