وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاندووە، توانیویانە هێرشێکی توندی درۆنی، لە ڕێگەی هێزی دەریاییەوە بکەنە سەر چەند بنکەیەکی ئەمریکا، لە کوەیت و ئیمارات و زیانی گەورەی لێبدەن.
وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەمان، هەموو دامەزراوە و بەژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، دەکەینە ئامانج.
هێرشەکەی هێزی دەریایی ئێران لە کاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو، توانیویانە هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەنێوبەرن.