ئاژانسی هەواڵی تاسى ڕووسیى بڵاویکردەوە، هیندستان کە لە ساڵی 2026 ـەوە سەرۆکایەتی هاوپەیمانى برێکس دەکات، بڕیارە لە ڕۆژانى 12-13ـی ئەیلولى ئەمساڵ کۆبوونەوەی لوتکە هاوپەیمانیەکە ئەنجام بدات و تێیدا چەند پرسێک سەبارەت بە دۆخى سیاسى و ئابورى جیهان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.
ئاژانسەکە ئاماژەىبەوەشکردووە: بڕیارە کۆبوونەوەکە لە شارى نیودەلهی پایتەختى هیندستان بە بەشدارى سەرجەم وڵاتانى ئەندام تێیدا بەڕێوەبچێت.
هاوکات، هاوپەیمانى برێکس لە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە و وڵاتانى ئەندام تێیدا بریتین لە بەرازیل، ڕوسیا، هیندستان، چین، ئەفریقای باشوور کە لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی پێوەکردن، هەروەها میسر، ئێران، ئیمارات، ئەسیوبیا کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بوونە ئەندامی هاوپەیمانیەکە.
هەروەها، وڵاتى ئەندەنوسیا لە ساڵی ٢٠٢٥ بووە ئەندام و هەر لەوساڵەدا وڵاتانى بێلاڕوسیا، بۆلیڤیا، کازاخستان، کوبا، مالیزیا، تایلەند، ئۆگاندا، ئۆزبەکستان و نەیجیریا پلەى ئەندامیان پێدراوە.