پەرلەمانی چین رایگەیاند، بهتۆمهتی گهندهڵی 19 ئەفسەر و بەرپرسی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستوهتەوە.
ئەم دوورخستنەوەیە لە دوای ئەوەدێت هەفتەی رابردوو، شی چی پینگ، سەرۆکی چین ژانگ یوشیا، جێگری سەرۆکی سوپای ناوەندی چین، کە نزیکترین هاوڕێی خۆی بوو بە تۆمەتی گەندەڵی لە کار لادا.
سەرۆکی چین، لەبارەی لەکارلادانی یوشیا گوتی، گەندەڵێ گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەکەمان.
لەنێو ئەو 19 بەرپرسەی دوورخراونەتەوە، فەرماندەی هێزی پیادە و فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی و چەند بەرپرسێکی هەرێمیشی تێدایە.