نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا له ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌كات جه‌نگ ڕابگرن و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وامبێت، قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی له جیهاندا دروست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ـی نیسانی 2026 له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، جه‌نگ و ناسه‌قامگیریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێیناوه‌ته مانگی دووه‌مه‌وه و به‌و هۆیه‌وه قه‌یران و كاره‌ساتی مرۆیی خوڵقاندووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگه‌كه ده‌ستپێكردووه و نوێنه‌ری تایبه‌تیی خۆی بۆ پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كان ناردووه بۆ ناوچه‌كه.
سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی جه‌نگی له ئه‌مریكا و ئیسرائیل كرد و گوتیشی "پێویسته ئێرانیش هێرش نه‌كاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێی و ڕێز له ئازادیی كه‌شتیوانیی بگرێت".
گۆتێرێس جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئێران ڕێگریی نه‌كات له جوڵه‌ی بازرگانیی جیهانیی له ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان، به تایبه‌تی گه‌روی هومز، چونكه قه‌یرانیی جیهانیی دروست ده‌كات و نرخی خۆراك و وزه له جیهاندا به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كاره‌سات و قه‌یران دروست ده‌كات.
له سه‌ره‌تای جه‌نگ و سنورداركردنی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، نرخی وزه و خۆراك و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له به‌شیكی زۆر له وڵاتانی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك وڵات خه‌ریكه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی دروست ده‌كات.