ڕاستەوخۆ

هەشت ژنە زیندانی سیاسیی ئێران لە مافی چاوپێکەوتنی خێزانەکانیان بێبەش کران

reset font size increase font size

لە درێژەی توندکردنەوەی سزاکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان لە ناوخۆی بەندیخانەکاندا، گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر ژنە زیندانییانی سیاسی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە .

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هەشت ژنە چالاکوانی سیاسی بە ناوەکانی وەرێشە مورادی، گوڵڕوخ ئیرایی، سەکینە پەروانە، فوڕووغ تەقیپوور، زەهرا سەفایی، مەرزیە فارسی، ئیلاهە فوولادی و شیوا ئیسماعیلی، وەک سزایەکی تۆڵەسێنەرانە لە بەرانبەر بەردەوامییان لە چالاکییە مەدەنی و ناڕەزایەتییەکانی ناو زیندان، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی زیندان و دامەزراوە ئەمنییەکان لە سەرەتاییترین مافی مرۆیی خۆیان کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ بنەماڵە، خزم و تەنانەت پارێزەرە یاساییەکانیان بێبەش کراون.

ئەم ڕێکارە توندانە وەک هەوڵێکی بێئومێدانە دەبینرێت بۆ بێدەنگکردنی ئەو دەنگە ئازادیخوازانەی کە سەرەڕای دیوارە بەرزەکان و مەرجە سەختەکانی زیندان، هێشتا دژی سزای سێدارە و سەرکوتی کۆمەڵایەتی ڕادەپەڕن، و ئەم بێبەشکردنە نەک تەنیا پێشێلکردنی ئاشکرای مافە یاساییەکانی زیندانییە بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو وەک جۆرێک لە ئەشکەنجەی دەروونی بۆ سەر زیندانییان و خێزانەکانیان بەکاردەهێنرێت تا بەو هۆیەوە ورەی خۆڕاگرییان تێکبشکێنن و پەیوەندییان بە تەواوی لەگەڵ دنیای دەرەوە بپچڕێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.