ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژی زمانی کوردی دا؛ (Nûçe TV) دەست بە پەخشی فەرمیی خۆی دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە ڕۆژی هەینی (15)ـی ئایار، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی زمانی کوردی و ساڵیادی دامەزراندنی (مەد تیڤی) وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی کوردی؛ ئێمە لە کەناڵی ئاسمانیی (نووچە تیڤی) وەک پڕۆژەیەکی میدیایی نیشتمانی، دوای ماوەیەک لە پەخشی ئەزموونی، دەست بە پەخشی فەرمیی خۆمان دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ـی ئایاری (2026)، دەستەی کارگێڕیی کەناڵەکەمان ڕایگەیاند، کە (15)ـی ئایار دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ کارەکانمان، بە ئامانجی ئەوەی ببینە سەکۆیەکی متمانەپێکراو بۆ هەموو کوردان لە هەر کوێیەکی جیهان بین.

دەستەی کارگێڕیی کەناڵەکەمان ڕایگەیاند: "ئێمە لە نووچە تیڤی، بە دیدێکی پیشەییانە و نیشتمانییەوە دەست پێ دەکەین؛ بە شاشەیەکی نوێ و گەشتێکی جیاوازەوە، دەبینە دەنگی گەلی کوردستان. پەخشەکەمان هەمەجۆر دەبێت و سەرجەم بوارەکانی (سیاسەت، ئابووری، مافەکانی مرۆڤ، کلتوور و هونەر) لەخۆ دەگرێت، تاوەکو بە شێوەیەکی پیشەگەرانە نوێترین پێشهاتەکان بگەیەنینە بینەرانمان".

هەمووان دەتوانن، لەسەر مانگە دەستکردەکانی (هۆتبێرد و نایلسیات)، پەخشی کەناڵەکەمان بە کوالێتیی بەرز ببینن. هاوکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی و سەکۆکانی تری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمانەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بینەری بەرنامە و گەشتە هەواڵییەکانمان بن.

لە ئێستادا نووچە تیڤی لەسەر هەردوو پەیکی (هۆتبێرد 11296 - H 27500) و (نایلسات 12687 - 27500 H)، هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکیشدا لە کەناڵەکانی ئینتەرنێت بەردەست دەبین.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.