ڕاستەوخۆ

دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج بەڕێوە دەچێت

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی لە شاری بەغدا، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج، کە یەکێکە لە تۆمەتبارە دیارەکانی پڕۆسەی ئەنفال، لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنجام بدرێت.

کاتژمێر (10:00)ـی سبەی پێنجشەممە (14) ی ئایاری (2026)، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ناوچەی ڕەسافە، دانیشتنێکی تایبەت بۆ دادگاییکردنی یەکێک لە داواکراوەکانی دۆسیەی ئەنفال بەڕێوە دەبات.

سەرچاوەیەکی یاسایی ئاگادار لە بارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە ڕایگەیاند، لە دانیشتنی سبەی دا سەرنجی سەرەکی لەسەر وەرگرتنی گوتەکانی تۆمەتبار دەبێت و گوتی: "دادگا گوێ لە بەرگرییەکانی عەجاج و وەڵامەکانی بۆ تۆمەتەکان دەگرێت، دووریش نییە دوای تەواوبوونی گوتەکانی، هەر لە ئەم دانیشتنەدا بڕیاری کۆتایی لە بارەی چارەنووسی یاسایی ناوبراو ڕابگەیەنرێت".

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: "پارێزەرانی دۆسیەکە و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال چاوەڕێی بڕیارێکی دادپەروەرانەن، کە هاوتا بێت لەگەڵ ئەو تاوانانەی لەو قۆناغەدا دژ بە گەلی کورد ئەنجام داون".

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، هەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ دانیشتنەکە تەواو کراون و گوتیشی: "ئەنجامی دادگاییکردنەکە و بڕیاری دادوەر بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە".

لە دوای ساڵی (2003)ـەوە دەیان بەرپرسی باڵای ڕژێمی پێشوو بە تۆمەتی تێوەگڵان لە تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، کە بەشێکیان بە سێدارە و بەشەکەی تریان بە زیندانیی هەتاهەتایی سزا دراون.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.