ڕاستەوخۆ

هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان مامۆستایەکی خانەنشینکراویان دەستبەسەر کرد

reset font size increase font size

شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی  ئێران لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستایەکی خانەنشینکراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بە نووچە تیڤی گەیشتوون، کاتژمێر 11:00ی شەوی شەممە (13ی حوزەیرانی 2026)، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی "یوسف ئەمینی" لە گەڕەکی عەلی‌ئاوای شاری بۆکان و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنی ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە تەمەن 50 ساڵە، بەبێ خستنەڕووی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی یان بڕیاری دادوەر بووە.

ئەمە یەکەمجار نییە ناوبراو رووبەڕووی دەستبەسەرکردن دەبێتەوە؛ یوسف ئەمینی پێشتریش لە مەراسیمێکی هاوسەرگیریدا، تەنیا بەهۆی ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا جلی کوردیی هاوڕەنگیان پۆشیبوو، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تاوه‌کو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی نوێی ئەم مامۆستایە، شوێنی ڕاگرتنی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بە کەسوکارەکەی بدەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.