بههۆی جهنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، گەورەترین پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا رویداوه.
بههۆی جهنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگیراون.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی و فڕۆکەخانەی سەرەکی کوهیت لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و گەشتەکانیان ڕاگرتووە.
جگە لە ئێران و ئیسرائیل، چەند وڵاتێکی ناوچەکە، لەوانە عێراق، سوریا، کوهیت، قەتەر و ئیمارات، هەموویان ڕۆژی شەممە لانیکەم بەشێک لە ئاسمانەکانیان داخست، بەمەش هاتوچۆی ئاسمانی مەدەنی بەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاڕادەیەکی زۆر وەستا.
ئهوهش گهورهتریین وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانه له دوای کۆرۆنا.