هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، باسی له‌وه‌ش كرد، ڕوخانی حکومەتی لوبنان کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌نووسییه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كرد، وڵاتەکەی دەیەوێت لەگەڵ تورکیا، ڕۆڵی نێوەندگیریی بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگ بگێڕێت.
نیگه‌رانیی خۆشی له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و ڕایگەیاند، تاران زیانی بە ئاسایشی کەنداو گەیاندووە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، داوای كۆتاییهێنان به به‌رنامه موشه‌كیی و ئهتۆمییهكانیشی له ئێران كرد.