ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان: ملیۆنان ژن و کچ لە یەمەن بەهۆی شەڕ و ئاوارەییەوە تووشی خەمۆکی بوون

reset font size increase font size

نەتەوە یەکگرتووەکان  لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشداری دەدات کە شەڕی ناوخۆیی و خوێناوی پتر لە دە ساڵەی یەمەن، نەک تەنیا ژێرخان و ئابووریی ئەو وڵاتەی وێران کردووە، بەڵکو قورسترین لێکەوتەی مرۆیی لەسەر تەندروستیی دەروونیی ملیۆنان ژن و کچ لە دوای خۆی جێهێشتووە، کە بەهۆی ئاوارەیی زۆرەملێ، توندوتیژی و تەنگژەی داراییەوە بەدەست خەمۆکیی توند و دڵەڕاوکێوە دەناڵێنن.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتێکدا زیاتر لە 7 ملیۆن کەس لە یەمەن پێویستیان بە چاودێری و چارەسەری دەروونی هەیە، بەڵام تەنیا 120 هەزار کەس دەستیان بەم جۆرە خزمەتگوزارییانە ڕادەگات.

ئەمەش بەهۆی کەمبوونی ستافی پزیشکییە، چونکە لە تەواوی وڵاتەکەدا تەنیا 46 پزیشکی دەروونیی لێهاتوو بەردەستن، واتە لەسەر ئاستی نیشتمانی بۆ هەر 700 هەزار هاوڵاتی تەنیا یەک پزیشکی دەرونی هەیە.

پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن کە ژنانی یەمەن لە دۆخێکی زۆر هەستیاردا بەتەنیا ڕووبەڕووی ئەم قەیرانە دەبنەوە.

 جەخت دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتە دەروونییە، پێویستە خزمەتگوزاریی دەروونی بخرێتە ناو کەرتی تەندروستیی سەرەتایی و هێڵی گەرمی پەیوەندی بۆ ناوچە دوورەدەستەکان دابین بکرێت، هاوکات بەهێزکردنی پێگەی ئابووریی ژنانیش وەک بەشێکی سەرەکی لەم پڕۆسەیە تەماشا دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.