ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: بنیاتنانی ئاشتییەک کە مرۆڤەکان تێیدا بە زمان و ناسنامەی خۆیان بژین مەرجی پێشوەختەیە

reset font size increase font size

شارەوانیی ئامەد کۆتایی بە دیدارێکی پێنج ڕۆژە هێنا کە تایبەت بوو بە پرسی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی، تێیدا جەخت لە پێویستی گۆڕینی عەقڵیەتی سیاسی و چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکان بۆ چارەسەری قەیرانەکان کرایەوە.

لە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکەدا کە لە کۆشکی جەمیل پاشا بەڕێوەچوو، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژاڤا ڕایگەیاند، تێگەیشتنی قۆرخکاریی دەوڵەت ململانێکان قووڵتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

جەختیشی کردەوە کە بنیاتنانی ئاشتییەک کە مرۆڤەکان تێیدا بە زمان و ناسنامەی خۆیان بژین، مەرجی پێشوەختەیە و دەبێت وانە لە شکستی ئەو سیستمە ناوەندییانە وەربگیرێت کە جیاوازییەکان قبوڵ ناکەن.

هاوکات تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، تیشکی خستە سەر بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی و ڕایگەیاند کە دەبێت کۆتایی بە سیستمی قەیوم بهێنرێت، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێن، زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و دان بە پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجالاندا بنرێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.