بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی شوێنی کەوتنی مووشەکێکی ئێرانی لە شاری عراد لە باشووری ئیسرائیل، هەڕەشەی لە سەرکردەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران کرد کە دەیانکاتە ئامانج.
نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئێمە ڕژێمەکە و سوپای پاسداران دەکەینە ئامانج، هێرش دەکەینە سەر سەرکردەکان، دامەزراوەکان و سەرمایە ئابوورییەکانیان.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە هێرشەکانیدا شوێنە پیرۆزە ئاینییەکان لە قودس، لەوانە دیواری ڕۆژئاوا، کەنیسەی قیامەت و مزگەوتی ئەقسای کردووەتە ئامانج، بەڵام بە موعجیزە زینیان پێنەگەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فریاگوزاریی ئیسرائیل، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی شەممەی ئێران بۆ سەر شارەکانی عراد و دیمۆنە، کە دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی لێیە، زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە سەد کەس.