ڕاستەوخۆ

قایمقامیەتی سلێمانی: لە سبەینێو دابەشکردنی غاز ئاسایی دەبێتەوە

reset font size increase font size

 سەپەرشتیاری دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە بە یەکجاری قەیرانی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی، داواش لە هاوڵاتیان دەکات غاز لە بەنزینخانەکان بە گران نەکڕن.

عومەر عەبدوڵا، سەپەرشتیاری دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ماوەی 23 ڕۆژە قەیرانی غاز دروستبووە، بەڵام لە سبەینێ و دوو سبەینێوە 10 بۆ 15 هەزار بتڵی غازی ماڵان دابەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە ڕۆژانە، چوار بۆ پێنج تەنکەر غازیان بۆ دێت و وەکو پێشتر، غازی ماڵان بە نرخی هەشت هەزار و 500 دابەش دەکرێت، هۆشداریشیدا لە گرانفرۆشی غازی ماڵان.

ڕوونیشیکردەوە، لەو بڕە غازەی لە ئەمڕۆوە دابەش دەکرێت لە هەر هەزار بتڵێک، 500یی بۆ سەمونخانە و چایخانەکانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.