کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەگەرى بارینى تاوەباران هەیە کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچە پێشبینى دروستبوونى لافاو دەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دۆخى کەش و هەوا بە گشتیى لە ئەمرۆدا ناجێگیرە و ئەگەرى بارینى تەرزە هەیە. هەروەها پێشبینیی زیادبوونی خێرایی با دەکات لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆدا.
دەشڵیت، سبەی ناجێگیرى کەش و هەوا بەردەم دەبێت و لە هەندێ ناوچە بارانى بەلێزمە دەبارێت و بە هۆیەوە ئەگەرى دروستبوونى لافاو هەیە.