سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و باسیان له دۆخی ناوچه‌كه كرد.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسییان لە گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی تری گرنگ کردووە.
ئەم پەیوەندییە ته‌له‌فونیه دوای ئەوەدێت رۆژی 10ی ئه‌م مانگه هاكان فیدان لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی باسی لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی گارێ، شەنگال و قەندیل کردبوو و وتبووی دوای سوریا، سەرەی عێراق دێت.