ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، لەم گفتوگۆیەدا کە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

 لەپاڵ جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە دووقۆڵییەکان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی، و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمە دووەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوانیانە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دوای ئەوەی لە 24-04-2026یشدا گفتوگۆیەکی هاوشێوەیان ئەنجامدا و تێیدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و هاتنەدیی ئاشتی کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.