براكه‌ی ئۆجالان هۆشداریی له باره‌ی ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌دات و ده‌ڵێت، ته‌مه‌نی زۆره و زیندانه‌كه‌شی زۆر شێداره، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی دروستكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا، له‌گه‌ڵ تیمی پارێزه‌ران سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كرد، محەممەد ئۆجالان، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات، هۆشداریی دایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕایگه‌یاند، كاریگه‌ریی گۆشەگیری و هەلومەرجی زیندان لەسەر تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان زیادی كردووه و له‌م دواییانه‌شدا نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی ئاوی سپی بۆ چاوی ئه‌نجام دراوه.
گوتوشیه‌تی، مانەوەی لە هەلومەرجی گۆشەگیریی و لە ژینگەیەکی وەک ئیمرالی، کە ڕێژەی شێ تێیدا زۆر بەرزە، لە پاڵ زیادبوونی تەمەنیدا، مەترسی بۆ سەر ژیان و ڕەوشی تەندروستیی دروست دەکات و پێویستە ڕەچاوی دۆخەکەی بکرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سەرەڕای ئەوەی نیشانەکانی هەڵکشانی تەمەن و ماندویەتی جەستەیی پێوە دیار بووە، بەڵام وەک هەمیشە ورەی بەرز بووە و پێداگریی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی پرۆسەی ئاشتی بە ئامانج، دووپات کردووەتەوە.