ڕاستەوخۆ

نرخی کاڵا و خزمەتگوزاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 100٪ بەرزبووەتەوە

reset font size increase font size

نوێترین ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران بۆ مانگی حوزەیرانی 2026 نیشان دەدەن کە یازدە پارێزگای ئەو وڵاتە تووشی هەڵاوسانی سێ ژمارەیی (سەرووی 100٪) بوونەتەوە؛

لەو نێوەشدا، هەر پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەکانی یەکەم تاوەکو پێنجەمی بەرزترین ئاستی گرانبوونی نرخەکاندان و قورسترین بارگرانیی ئابوورییان لەسەرە.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە شارەکانی ئێران گەیشتووەتە 60.3٪ و هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵیش (راستەوخۆ بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو) 85.2٪ـە.

ئەم دۆخە لە گوندەکاندا هێندەی دیکە تاقەتپڕووکێن بووە، بەجۆرێک لە ناوچە گوندنشینەکاندا هەڵاوسانی ساڵانە 72.4٪ـە و هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵیش گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی کە 108.1٪ـە.

لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش، پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لوتکەی قەیرانەکەیان گرتووە کە تێیدا هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ بەم شێوەیەیە:

پارێزگای ئیلام: لە پلەی یەکەمدا دێت بە ڕێژەی 114.7٪.

پارێزگای سنە: لە پلەی دووەمدایە بە ڕێژەی 111.7٪.

پارێزگای لوڕستان (خوڕماوا): لە پلەی سێیەمدا دێت بە ڕێژەی 109.8٪.

پارێزگای ورمێ: لە پلەی چوارەمدایە بە ڕێژەی 106.1٪.

پارێزگای کرماشان: لە پلەی پێنجەمدایە بە ڕێژەی 105.5٪.

هاوکات لەسەر ئاستی تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانەشدا، دیسانەوە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی ئێرانن؛ بە جۆرێک سنە بە 75.1٪، ئیلام بە 74.9٪، خوڕماوا بە 73.9٪، ورمێ بە 71٪ و کرماشان بە 70.3٪ لە ناوەندی ئەم قەیرانە داراییە توندەدا دەژی

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.