کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە گوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی دوو نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر 44 دینارە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدهكات، ئەو نرخە بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیەشه كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە 24 كاتژمێری و لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆەلیدەكان كاردەكەن.
سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانیش دهڵێ، نرخی کیلۆواتیان بە 251 دینار دیاریکردووە.