حکومەتی عێراق بۆ یەکەمجار و لە ڕێگەی کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگرەوە، بە هەماهەنگیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لە دەرەوەی گەرووی هورمز ڕادەستی بازاڕەکانی جیهان کرد.
عەلی قەیس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا نەوتهەڵگرەکانی عێراق، ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە گۆڕانکارییەکی گرنگە لە شێوازی فرۆشتن و هەناردەکردنی بەشێک لە نەوتی عێراقدا؛ بە جۆرێک کە لە جیاتی ڕادەستکردنی نەوت لە بەندەرەکانی بەسرەوە، بڕە نەوتە فرۆشراوەکە لە دەرەوەی گەرووی هورمز ڕادەست کراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پرۆسەیە لەسەر ڕاسپاردە و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق ئەنجام دراوه.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە که حکومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە تاوەکو لە داهاتوودا ببێتە خاوەنی کەشتیی نەوتهەڵگری تایبەت بە خۆی و کەمترین پشت بە کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری گواستنەوەی نەوت ببەستێت.