ڕاستەوخۆ

مەشخەڵی نەورۆز لە چیاکانی کوردستان بەرز کرایەوە

reset font size increase font size

نەورۆزی ئەمساڵ لە چیا ئازادەکانی کوردستان، لە قۆناغێکی نوێدا و بە جۆش و خرۆشێکی کەم وێنەوە لەلایەن گەریلاکانی ئازادییەوە پیرۆز دەکرێت.

لە مەراسیمەکاندا کە بە بەشداریی سەدان گەریلای هەپەگە و یەژاستار بەڕێوەچوو، جەخت لە پەیامی ئازادیی فیزیکیی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە. گەریلاکان بە داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز و هەڵپەڕکێ و گۆڤەند، جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

فەرماندە و گەریلاکانی تەڤگەری ئازادی لە چیاکاندا، بە بەڵێنی بەردەوامیی تێکۆشان و دووپاتکردنەوەی وەفاداری بۆ فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان، پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.

پەیامنێرانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئاهەنگەکانی ئەمساڵ نیشانەی بڕیاربوونی گەریلا و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی گەلی کوردن لە قۆناغی داهاتوودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.