مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد و لە دیدارەکەیاندا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە، عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمرۆ یەکشەممە، 24ی ئایاری 2026، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا هەردوولا بەوردی بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
هاوكات رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگ و تەحەددییانەی کە لەم قۆناخەدا بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیان گرتووە.